هەواڵ
بەوێنە : بۆ ماوەی (4) کاتژمێر ئاوی زێی دوکان ووشک کرا .
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
دوابەدوای خنکانی مناڵێکی بچووک لە ئاوی زێی قەزای دووکان ، دوای بەردەوامی هەوڵەکانی تیمەکانی مەلەوانی و پۆلیس و ئاسایش و ئیدارەی قەزاکە بەمەبەستی دۆزینەوەی تەرمەکەی بۆ ماوەی 4 کاتژمێر  ئاوی زێی دووکان گیرایەوە.

بەپێ ی زانیاریەکانی ئاڕاستە " بەمەبەستی دۆزینەوەی تەرمی ئەو مناڵە خنکاوە و لە سەر بڕیاری قائیمقامی قەزای دووکان  بۆ ماوەی (4 ) کاتژمێر ئاوی زێی دووکان گیرایەوە و لە هەڵمەتێکی فراواندا  تیمەکانی مەلەوانی و پۆلیس و ئاسایشی دوکان و مەلەوانان ، بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمی ئەو مناڵە " .

سەرەڕای گرتنەوەی ئاوەکە و وشککردنی زێی دوکان، گەڕانی بەردەوامی تیمەهاوبەشەکان بەڵام تەرمی مناڵە خنکاوەکە نەدۆزرایەوە و دوای چوار کاتژمێر ئاوەکە بەردرایەوە .

  لەماوەی حەوت مانگی ئەمساڵدا تائێستا (6) هاوڵاتی لە سنوری قەزای دوکان بەهۆی مەلەکردن و کەوتنە ناو ئاوەوە خنکاون .

27364 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/29/2019 11:43:45 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ