هونەر
بەڤیدۆ : لە شاری ڕانیە ئاهەنگێکی گۆرانی و مۆزیک بەڕێوەچوو
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
لە پێناو دەرخستنی توانا و بەهرەی هونەری گەنجان لە چالاکیەکی ناوەزەدا سەنتەری چالاکی گەنجانی ڕانیەی سەر بە منداڵپارێزی کوردستان ئاهەنگێکی گۆرانی و مۆزیکی ڕێکخست .

خالید قادر لێپرسراوی سەنتەری چالاکی گەنجانی ڕانیە بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " ئامانج لە ڕێکخستن و سازدانی ئەم ئاهەنگە خستنەڕووی توانا و لێهاتوی گەنجانە لە بواری گۆرانی و مۆزیک و دەمانەوێت لەو ڕێگەیەوە پەرە بەتواناکانیان بدەین ، لە داهاتویەکی نزیکیشدا لە شاری ڕانیە ئاهەنگێکی گەورە سازدەکەین " .

سەنتەری چالاکی گەنجانی ڕانیە پڕۆژەیەکی منداڵپارێزی کوردستانە لەسەرەتای کردنەوەی دا لە شاری ڕانیە توانیویەتی خزمەتێکی زۆر بەگەنجانی دەڤەری ڕاپەڕین بگەیەنێت و زۆرترین گەنج لەم سەنتەرە سودمەند بوون .

349 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/30/2019 11:37:13 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ