ئابوری
موچه‌ى خانه‌ نشینان له‌ ڕیزبه‌ندێكه‌دا پێش ده‌خرێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بەپێی ئەو خشتەیەی لەبەردەستیدایە، پێش جەژن دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكات، وەزیری داراییش رایدەگەیەنێت: بەڵام بەنیازین مووچەی خانەنشینان پێشبخەین.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاندووە:وەزارەتی دارایی خشتەیەكی دابەشكردنی مووچەی لەبەردەستدایە و بەپێی ئەو خشتەیە دەست بەدابەشكردنی مووچە لەپێش جەژن دەكەین.

وتیشی: بەپێی ئەو داهاتەی دێتە دەستمان ، مووچەی وەزارەتەكان دابەشدەكەین.

باسى له‌وه‌شكردووه‌: ئەو خشتەیەی لەبەردەستی وەزارەتەكەماندایە ، تائێستا هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەر ریزبەندییەكەیدا نەهاتووە ، بەڵام بەنیازین پێداچوونەوە بەوادەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشیناندا بكەین و دیراسەی پێشخستنی دەكەین.
1411 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/31/2019 9:50:35 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ