ئابوری
له‌م دەڤەرەدا بڕى 19473 تۆن گه‌نمى جوتیاران وه‌رگیراوه‌
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
ساڵانەو لەگەڵ وەرزی دروێنەکردنی دانەوێڵە بەتایبەت گەنم ،حکومەتی عێراق ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم دیاری دەکات سەرەڕای ئاستەنگەکان لە سنوری دەڤەری ڕاپەڕین ڕێژەی وەرگرتنی گەنم 98.9 % بووە .

به‌پێى ئامارێكی تایبەت کە دەست ئاڕاستە کەوتوە   وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران له‌م ساڵ دا له‌ سایلۆى ڕانیه‌ ، کە لە ناحیەی چوارقوڕنە بنیات نراوە ، تاوه‌كو ئێستا بڕى ( 19473 ) تۆن گه‌نمى جوتیاران وه‌رگیراوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ى له‌ ( 98.9% ) لە كۆى وه‌رگرتنى گه‌نم .

ئه‌وه‌ له‌ كاتێك دا ساڵانه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى  عێراق بڕى وه‌رگرتنى گه‌نم دیارى ده‌كرێت بۆ سایلۆكانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و بۆ ئه‌م ساڵیش ئه‌و رێژه‌یه‌ى دیارى كراوه‌ بۆ سایلۆى ڕانیه‌ كه‌  بتوانێ گه‌نم وه‌ربگرێت ( 19687)  تۆن بووه‌ و تاوه‌كو ئێستاش توانراوه‌ ئه‌وبڕه‌ى وەربگیرێت .

 ئەوە له‌كاتێك دایە  له‌م ساڵ دا به‌شێكى گه‌نمى سنورى ناحیه‌كانى خدران و بنگرد ڕەوانەی  سایلۆى پیره‌مه‌گروون کراوە ، هۆکاری ڕەوانەکردنی گەنمی ناحیەی بنگرد   دەگەڕێتەوە بۆئەوەی کە لەمساڵدا ڕێگەنەدرا ئۆتۆمبێلی  بارهه‌ڵگر له‌ ڕێگه‌ى پردى ده‌ربه‌ندى ڕانیه‌ هاتووچۆ بكه‌ن.

سایلۆى ڕانیه‌ ساڵانه‌ تواناى وه‌رگرتنى بڕى 40,000  تۆن گه‌نمى هه‌یه‌ .
254 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/31/2019 10:36:03 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ