هه‌رگیز ده‌ست به‌ردارى ئه‌م هاوڕێیانه‌ت مه‌به
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هه‌ریه‌كه‌مان ئاره‌زوو ده‌كه‌ین هاوڕێ ى باش له ژیانماندا هه‌بێت و هه‌رگیز ده‌ست به‌ردارى یه‌كترى نه‌بین و له‌خۆشى و ناخۆشیدا پێكه‌وه پاڵ پشتى یه‌كترى بین .
له‌خواره‌وه باس له‌چه‌ند جۆره كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌كه‌ین كه واز لههاوڕێیهتییان مه‌هێنه :-
*ئه‌و هاوڕێیه‌ی پشتیوانیت ده‌كات و یارمه‌تیده‌رت ده‌بێت به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن، هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ش بكه‌یت
ئه‌و هاوڕێیه‌ی له كه‌سانی خراپ ده‌تپارێزێت و تا دوا ساته‌كانی ڕێگا له‌گه‌ڵت ده‌مێنێته‌وه.
*به‌رده‌وام ڕێنماییت ده‌كات و بیرۆكه‌ی نوێت پێده‌دات، هه‌رگیز ئیره‌یی به سه‌ركه‌وتنه‌كانت نابات. *هیوابه‌خشه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانت ده‌كات له‌و كاتانه‌ی تۆ ده‌ترسیت و هاوبه‌شی ژیانت ده‌كات. *هاوڕێیه‌ك بێت خه‌نده بخاته سه‌ر لێوه‌كانت له‌كاتی بێزاری و خه‌مۆكیدا و هه‌وڵبدات تۆ له‌و خه‌مه قورسه بهێنێته ده‌ره‌وه.
|