وەرزش
سەرهەنگ موحسین ئۆلیڤەرکانەکەی هەولێر بەدڵ شکاوی هەولێر جێدەهێڵێت
 ئاڕاستە:کاوان عومەر


سەرهەنگ موحسینی گۆڵپارێزی یانەی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکیدا باس لە بێدەنگبوونی لە یانەکەی دەکات.

سەرهەنگ گۆڵپارێزە مێژوویەکەی یانەی هەولێر دوێنێ لە بڵاوکراوەیەکیدا لەفەیسبوک ووتی، لە ناوەڕاستی خول و دوای دەرگا داخرانی گواستنەوەی یاریزانان پێم وترا پشووبدە تا پێت دەڵێینەوە کەی بێیتەوە بۆ مەشق .

ئەو گۆڵپارێزە باس لەوەدەکات کە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی یانەکەی و سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق کە وەڵامێکی دڵخۆشکەریان نەداوەتەوە و پێیان وتووە وەڵامت دەدەینەوە.
556 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/31/2019 2:22:50 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ