یەكەم توێژی موچە خۆرانی هەرێم پاشەكەوتی موچەكانیان بۆگەڕایەوە
ئاڕاستە
دوای چوار ساڵ لەپاشەكەوت كردنی موچەكانیان وبەبڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران پاشەكەوتی موچەی سەرجەم دادوەرانی هەرێمی كوردستان گەڕێندرایەوە .
بهگوێرهی ئهو زانیاریانهی كه دهست كهوتون له سەرچاوەیەكی ئاگادارهوهو بەبڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران پاشەكەوتی موچەی سەرجەم دادوەرانی هەرێمی كوردستان گەڕێندرایەوە.
مهدا ئهوهشی بڵاوكردۆتهوه،گەڕانەوەی پاشەكەوتەكانی دادوەران جیاواز بووە، دادوەر هەبووە پێشووتر برێكی كەم لەموچەكەی پاشەكەوت كراوە، بەم هۆیەشەوە تەنیا دوو ملیۆن دیناری بۆگەڕاوەتەوە، دادوەریش هەبووە پێشوتر برێكی زۆری لەموچەكەی پاشەكەوت كراوە بەم هۆیەشەوە 28ملیۆن دیناری بۆگەڕاوەتەوە.
سەرچاوەیەكیش لەبانكی نەورۆزی شاری هەولێر ئاشكرای كردوه،رۆژی 24ی تەمموزی رابردوو 87ملیۆن دینار وەكو گەڕانەوەی پاشەكەوتی موچە دراوە بەتەنیا 15دادوەر.
جێگهی باسه ،دادوەرانی هەرێمی كوردستان لەماوەی چوار ساڵی رابردووی قەیرانی دارایی تەنیا شەش مانگ لەموچەكانیان پاشەكەوت كرا، پاشان بۆماوەی سێ رۆژ مانیان گرت.
|