هەمەڕەنگ
هه‌ندێك ڕێنمایى بۆ ژیرى و چالاك بونى منداڵ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
گرنگه‌ دایكان و باوكان باشترین ڕێگا بۆ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان به‌تایبه‌ت له‌ قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تادا په‌یڕه‌وبكه‌ن و ڕاوێژ به‌ كه‌سانی كۆمه‌ڵناس و پسپۆڕبكه‌ن.
بێگومان گه‌شه‌كردنی ژیری و مێشكی منداڵه‌كه‌ت له‌رووی زیره‌كیه‌وه‌، په‌یوه‌ندی به‌ كۆمه‌ڵێك ڕێنماییه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ دایكان و باوكان فه‌رامۆشی نه‌كه‌ن: 
*گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ جگه‌رگۆشه‌كه‌ت، هه‌نگاوێكی گرنگه‌ و هه‌ست به‌ بایه‌خپێدانی تۆ ده‌كات و باشتر سه‌رنجی وشه‌ و وێنه‌كانی ده‌ستی تۆ ده‌دات، به‌مشێوازه‌ش مێشكی گه‌شه‌ده‌كات. 
*یاریكردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت ڕۆژانه‌، چونكه‌ هاوشێوه‌ی هه‌موو كاره‌كانی ژیانت پێویسته‌ كاتێك بۆ ئه‌ویش ته‌رخان بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی توانا جه‌سته‌یی و ژیریه‌كانی به‌ره‌وپێش بچن، به‌تایبه‌ت ئه‌و یاریانه‌ی یاریده‌ی بیركردنه‌وه‌ی ده‌دات، وه‌ك میكانۆ و ڕێكخستنی وێنه‌كان. 
*گوێگرتن له‌ گۆرانی و میوزیك، بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كیه‌ بۆ چالاككردن و گه‌شه‌ی مێشكی، به‌تایبه‌ت میوزیك و گۆرانیه‌ كلاسیكیه‌كان. 
*هانی بده‌ بۆ خوێندنه‌وه‌، چونكه‌ هه‌نگاوێكی گرنگه‌ له‌ سه‌ره‌كانی ته‌مه‌ندا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت باشتر بیربكاته‌وه‌ و فێربێت.
1182 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/3/2019 1:37:49 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ