تەندروستی
ئه‌و هۆكارانه‌ى منداڵ توشى نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان ده‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
منداڵ له‌ته‌مه‌نى "10" ساڵییه‌وه‌ قه‌ڵه‌و بوون و زیادبوونى كێشى له‌شى هۆكارێكه‌ بۆ توش بوونى به‌زۆر نه‌خۆشى چونكه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێنى و ڕێژه‌ى شه‌كره‌ى له‌منداڵدا زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زیاده‌ى كێشى له‌شى .

هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ دایكان و باوكان ئاگادارى ئه‌و ژه‌مه‌ خۆراكییانه‌ بن كه‌ منداڵه‌كانیان زیاتر ده‌یخۆن .

به‌تایبه‌تى شه‌وان پێش نوستن ڕێگرى بكه‌ له‌ زیاده‌ خۆرى منداڵه‌كه‌ت چونكه‌ ئه‌و خۆراكه‌ ده‌بێته‌ هۆى كۆبوونه‌وه‌ى چه‌وورى له‌له‌شدا به‌تایبه‌تى ورگ .

مه‌هێڵه‌ شه‌وان منداڵه‌كه‌ت ژه‌مه‌ خۆراكى ئاماده‌كراوى خێرا بخوات چونكه‌ چه‌وورى له‌ش زیاد ده‌كات و قه‌ڵه‌وى ده‌كات .

كاتێك به‌دیار تیڤییه‌وه‌ منداڵه‌كه‌ت داده‌نیشێت یان به‌دیار مۆبایل و ئایپاده‌وه‌ مه‌هێڵه‌ زیاخۆرى بكات له‌ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كانیدا .

ڕێگرى بكه‌ له‌منداڵه‌كه‌ت كه‌ دواى نان خواردن بخه‌وێت ، چونكه‌ ئه‌و ژه‌مه‌ خۆراكه‌ى خواردویه‌تى هۆكارێكه‌ بۆ توش بونى به‌ شه‌كره‌ و په‌ستانى خوێن ، ئه‌گه‌ر به‌سه‌ریدا بخه‌وێت.

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
546 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/4/2019 11:29:49 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ