ئابوری
د. بەرھەم پێشوازیكرد لە ژمارەیەك كەسایەتی شاری داقوق
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
د. بەرھەم ساڵح لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە ژمارەیەك كەسایەتی شاری داقوق.

لە سەرەتای دیدارەكەدا د. بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە دیداری  لەگەڵ وەفدێكی  شاری داقوق و ئاماژەشی بە گرنگی رۆڵی كەسایەتییەكانی شارەكە لە بەھێزكردنی پەیوەندی نێوان چین و توێژی كۆمەڵایەتییەكان و بەرجەستەكردنی ئاشتی و سەقامگیری لە شارەكەدا، ھاوكات قوربانیدانی خەڵكی داقوقی لە جەنگی دژی بە تیرۆریستانی داعش بەرزنرخاند.

ھەر لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار رایگەیاند: كە خەڵكی عیراق سوورە لەسەر دەستەبەركردنی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و چەسپاندنی یەكڕیزی نیشتمانی لە نێوان گشت پێكھاتەكان و رەتكردنەوەی توند و تیژی و رق و كینە.

لەلای خۆیانەوە وەفدی میوان، رۆڵی سەرۆك كۆماریان لە بەھێزكردنی گیانی نیشتمانی و پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان گشت پێكهاتەكان بەرز نرخاند، لە پێناو بەدیھێنانی ئارامی و خۆشگوزاری بۆ ھەموو گەلی عیراق بێ جیاوازی.
81 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/6/2019 10:30:30 AM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ