ئابوری
سبه‌ینێ ئه‌م وه‌زارتانه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
سبه‌ینێ موچه‌ى بێ پاشه‌كه‌وتى مانگى 5 ى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى دابه‌شده كرێت.

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌:"بڕیاره‌ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 8ی 8ی 2019 موچه‌ی‌ هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دابه‌شبكرێت".

ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكرد:"هه‌ر سبه‌ینێ‌ پێنجشه‌ممه‌ هه‌ریه‌ك له‌كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی‌ سیاسی و تۆڕی‌ چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كه‌مئه‌ندامان موچه‌یان پێده‌درێت".

هاوكات حه‌سه‌ن ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گه‌نجینه‌ی‌ یه‌ك له‌پارێزگای‌ سلێمانیش له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:"ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی‌ دارایی خشته‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ بۆ هه‌ردوو ڕۆژانی‌ هه‌ینی‌ و شه‌ممه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ر له‌جه‌ژنی‌ قوربان دابنێت و فه‌رمانمان پێبكات ئێمه‌ ده‌بێت ده‌وام بكه‌ین پێشتریش حاڵه‌تی‌ له‌وشێوه‌یه‌ هه‌بوه‌ كه‌ چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌جه‌ژن پشوی ڕه‌سمی بوه‌، به‌ڵام موچه‌مان دابه‌شكردووه‌".

هاوكات ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 7ی ئابی 2019 مووچه‌ی مانگی پێنجی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی کوردستان دابه‌شكرا.


2250 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/7/2019 11:36:58 AM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ