هەواڵ
بۆئەم مە بەستە مە کتە بی ڕێکخستنی یە کێتی کۆبوەوە
 ئاڕاستە
مە کتە بی ڕێکخستنی یە کێتی ئە مڕۆ کۆبوە.
له‌ چوارهه‌مین كۆبونه‌وه‌ی  مه‌كته‌بی ڕێكخستن له‌گه‌ڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی به‌ستنی كۆنگره‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ ئاماده‌كراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی ڕێكخستن سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی ڕێكخستن هه‌ڤاڵ (ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا) ئه‌ندامی (م .س) و لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕێكخستن له‌گه‌ڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كان و هه‌ڤاڵانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ڕێكخستن كۆبۆوه‌ .دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵان بۆ ڕۆحی مام و شه‌هیده‌ نه‌مره‌كان خوله‌كێك به‌ ماته‌مینی وه‌ستان دواتر ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ی مه‌كته‌بی ڕێكخستن و ڕاپۆڕتی مه‌ڵبه‌نده‌كان ،له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڤاڵ ( ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ) باسی لەگرنگی بەستنی کۆنگرەکرد کە پێویستە هەمووپێکەوە کاربۆ بەستنی کۆنگرەیەکی سەرکەوتوببکەین  تابتوانین پێگە بەهێزەکەی  یەکێتیەکەمان  وەک جاران لێبکەینەوە وکاربکەینمتالەوادەی خۆیدا کە پێشنیارماکردوە 21ی مانگی یانزەی ئەم ساڵ ببەسترێت خاڵ به‌ خاڵی پڕۆژه‌كه‌ی روونده‌كرده‌وه‌ و پاشان هه‌ڤاڵان سه‌رنج و تێبینییان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ خسته‌ ڕوو. دواتر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ له‌ ڕۆژی 21/11/2019 كۆنگره‌ی چوار ببه‌سترێت

742 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/7/2019 4:29:00 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ