هەواڵ
بومه‌له‌رزه‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ هه‌ژاند
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی (3.3) پله‌ به‌پێوه‌ری ڕێخته‌ر سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ هه‌ژاند.
 
به‌ پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى  له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ و بومه‌له‌رزه‌زانیی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ست ئاراسته‌ كه‌وتووه‌  ،  به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 8ی‌ 8ی‌ 2019 كاتژمێر 2 بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی (3.3) پله‌ به‌پێوه‌ری ڕێخته‌ر تۆماركراوه‌.
هه‌ر به‌ پێى زانیارییه‌كان بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌دوری 20 كیلۆمه‌تر له‌سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، له‌سنوری نێوان باشورو ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان تۆماركراوه‌و له‌دوری 50 كیلۆمه‌تر له‌وێستگه‌ی بومه‌له‌رزه‌ی ئه‌زمه‌ڕو له‌قوڵی 10 كیلۆمه‌تر له‌ژێر زه‌وی ڕویداوه‌.
1751 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/8/2019 9:54:47 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ