سلێمانى ... په‌یمانگایه‌ك داده‌خرێت
ئاڕاسته:به‌هار ئه‌حمه‌د
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئارایشتگایه‌كی خانمان داده‌خات و سه‌رۆكی لیژنه‌كه ده‌ڵێت: شوێنه‌كه پابه‌ندی مه‌رجه‌كانى كاركردن نه‌بووه بۆیه داخراوه.
به‌پێى ڕ‌اپۆرتێكى لیژنه‌ى ئارایشتگاكانى سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن په‌یمانگاى ڕاوێژ بۆ جوانكارى ئافره‌تان داده‌خرێن.
له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه ده‌ركه‌وتوه په‌یمانگاى ڕاوێژ له گه‌ڕه‌كی ئه‌ندازیاران به‌ناوى خوازراوى ئارایشتگایهكى تر كاره‌كانى ئه‌نجام ده‌دات و بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌دات به به‌شداربوانى په‌یمانگاكه كهبڕوانامهى نێوده‌وڵه‌تى له‌كوردستان و عێراقیشدا بوونى نیه.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی په‌یمانگاى ڕاوێژ داده‌خرێت تا ئه‌وكاته‌ی پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن ده‌بێت.
|