هەواڵ
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵا: هەڵبژاردن له‌ كه‌ركوك ئه‌نجام ده‌درێت
 ئاڕاستە

جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا چەندین كۆبوونەوەیان دەربارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق و لە نێویشیاندا كەركوك ئەنجامداوە.
 
رزگار حەمە محێدین جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دەربارەی گونجاویی دۆخی كەركوك بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا رایگەیاند   له‌ 12/5/2019 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌و پارێزگایه‌ش به‌ڕێوه‌چوو ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ له‌وێن چاودێری هه‌موو ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدانیان گرته‌ ئه‌ستۆی خۆیان لایه‌نه‌كانیش ده‌نگی پێویستی خۆیان هێنا و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش ئه‌نجامدرا، له‌خوا به‌زیادبێت هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌منیش رووینه‌داوه‌ولە چەند رۆژی رابردوودا چەندین كۆبوونەوەیان دەربارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق و لە نێویشیاندا كەركوك ئەنجامداوە .
جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆن ڕاشیگه‌یاندوه‌: دڵنیاین هه‌ڵبژاردن بێ كێشه‌ و گرفت ده‌بێت كه‌ له‌ پێشووتریش كراوه‌ به‌تایبه‌ت بۆ ناو شاری كه‌ركوك ئه‌وانه‌ی كه‌ چاودێری ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن پۆلیسی كه‌ركوك خۆیه‌تی كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك له‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ناو كه‌ركوك پێكهاتوون به‌ بێ جیاوازی.

جێگه‌ی باسه‌ ، كۆمسیۆن زیاتر لە 20 حزبی ئاگادار كردۆته‌وه‌ كە بەبێ بەستنی كۆنگرە ناتوانن بە شداری هەڵبژاردن بكەن.
226 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/8/2019 2:05:05 PM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ