هەواڵ
وەزیری کشتوکاڵ ھەنگاوێکی گرنگ لەبواری کشتوکاڵ لەھەرێم دەخاتەڕوو
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی ھەرێم کە لە پشکی یەکێتییە باس لە ھەنگاونانی جیاوازتر دەکات لە بواری کشتوکاڵدا و ڕایدەگەیەنێت:دەمانەوێت لە پاڵ نەوت،كشتوكاڵ بكەینە كۆڵەكەی زێڕینی ژێرخانی ئابوری ھەرێمی کوردستان.

لە وتارێکیدا  کە لە كۆنفرانسێكی تایبەت بە كشتوكاڵ لەشاری ھەولێر  بەڕێوەجوو،بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند:لە ئەنجامی شەڕو سیاسەتی دوژمنکارانەو سیاسەتی وێرانەکارانەی رژێمی پێشوو کەرتی کشتوکاڵ بەمەبەست بە تەواوی وێراکرا".

ڕاشیگەیاند:وێرانکردنی کەرتی کشتوکاڵی کوردستان لە راگواستنی گوندنیشنەکانمان لە ناوچە هاوسنورەکان لەگەڵ تورکیا و ئێران دەستپێدەکات کە زیانێکی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ گەیشتوە، بەتایبەت لە بواری هەنگەوانی، باخداری، سامانی ئاژەڵ".

وەزیری کشتوکاڵ کە لەپشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە ئەوەشی وت:دەمانەوێت لە پاڵ نەوتدا كشتوكاڵ بكەینە كۆڵەكەی زێڕینی ژێرخانی ئابوری وڵاتەكەمان و زەمینەیەكی لەبار ھەیە بۆ كشتوكاڵ كە بە نەوتی ھەمیشەیی ناودەبرێت، ئەوەش وایكردوە كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە كارنامەی خۆیدا ئاماژەیەكی گرنگ و رون بدات بە سەرچاوەی جێگرەوەی نەوت، كە كشتوكاڵ یەكێكە لەو سەرچاوە گرنگانە حكومەت دەیەوێت بۆ ژێرخانی ئابوری ھەرێمی كوردستان پشتی پێ ببەستێ".

باسی لەوەش کرد:لە ماوەی دەستبەكاربونم لە پۆستی وەزیری كشتوكاڵ زۆر بە رونی ھەستمان بە تێڕوانینی ئەرێنی كاك مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و كاك قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێم كردوە، بۆ پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ، دڵنیاین كە بە ھەمو تواناوە ھاوكار دەبن، بۆ پێشخستنی ھەوڵەكان لەپێناو بوژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵ".

بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكڕد:بەھۆی شەڕی دراوسێكان لە ناوچە سنورییەكان زیانی زۆر بە رەزوباخ و كشتوكاڵی ھەرێمی كوردستان كەوتوە، جگە لەوەش لەكاتی پێگەیشتنی بەروبومی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان نرخی بەرھەمە ناوخۆییەكان ھەرزان دەبێت".
287 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/8/2019 2:07:26 PM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ