هەواڵ
داوا له‌ وه‌زیرى ناوخۆ ده‌کرێت لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌ بكات
 ئاڕاستە

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانى عیراق له‌سه‌ر پشكى ئیئتیلافى نه‌سر ئاشكرای كردوه‌ ، حسێن عیساویان له‌ موسه‌نناوه‌ گواستوه‌ته‌وه‌ بۆ كه‌ركوك.

ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى له‌پارێزگاى موسه‌ننا سوکایەتی بە ئاڵای کوردستان کرد، گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ كه‌ركوك وعه‌دنان زه‌رفى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراقیش له‌ ئیئتیلافى نه‌سر له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویەتی، پێویستە وه‌زیرى ناوخۆ ده‌كات ده‌ستبكات به‌گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى پێویست دژى ئه‌و لایه‌نانه‌ى نه‌قیب حسێن عیساویان له‌ موسه‌نناوه‌ گواستوه‌ته‌وه‌ كه‌ركوك.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌و كاره‌ی به‌رانبه‌ر ئه‌فسه‌ره‌كه‌ كراوه‌ پێشێلكردنى یاساكانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و دادگاى ئاسایشى ناوخۆیه‌ و پێویسته‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بانگهێشتى وه‌زیرى ناوخۆ ده‌كه‌ن بۆ په‌رله‌مان.

جێگه‌ی باسه‌،له‌كاتى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕە به‌كۆمه‌ڵەکانى ئه‌نفالكراوان له‌ سه‌ماوه‌ ئە ئەفسەرە سوکایەتی بە ئاڵای کوردستان کرد، ئەو روداوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، پارێزگاری موسەناش لەسەر ئەو روداوە داوای لێبوردنی کرد.
21416 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/8/2019 2:10:22 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ