هەواڵ
هێزێكی گه‌وره‌ی ئه‌م ولأته‌ له‌ ئێران نزیك بۆته‌وه‌
 ئاڕاستە

دامەزراوە ئەمنییەكانی دەوڵەتی ئیسرائیل بەشداری لە ئەركی ئاسایشی گەرووی هورمز ئەكەن بەسەركردایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاندوه‌،ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی دزەپێكردووە  كە گەورەترین هێزی دەریاوانی ئیسرائیلی بەرێدەكرێت بۆ ناوچەی كەنداو و ئەم هەوڵەی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل-یش لەدوای دەستبەسەراگرتنی ئەو دوو كەشتی بارهەڵگرە نەوتییە بەریتانییەوە دێت كە ئێران لەماوەی رابردوودا دەستی بەسەردا گرت لە هورمز.

له‌ راپۆرتەكەیدا ئیسرائیل كارتز ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندوه‌، لیژنەی كاروباری دەرەوە و بەرگری پەرلەمانی ئیسرائیل داوای لە ئەمریكا كردووە هێزی دەریای ئیسرائیل تا نزیك كەنداوی فارس بڕوات .
دەشڵێت :ئەمە یەكێكە لەو بەشە بنەڕەتییانەی هەوڵی ئیسرائیل دژی فراوانبوونی پێگە و هەژمونی ئێران و گەشەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ سێ دەوڵەتی سووننە لەناوچەكە.

9851 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/8/2019 2:12:36 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ