هەواڵ
ئەندامێنتی ئەنجومەن لە نوری مالیكی و حەیدەر عەبادی وه‌رده‌گیرێته‌وه‌
 ئاڕاستە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،داوا ده‌كات ،ئەندامێنتی ئەنجومەن لە نوری مالیكی و حەیدەر عەبادی و سەرجەم ئەو پەرلەمانتارانەی بەشداریی كۆبونەوەكانی ئەنجومەنیان نەكردوە، وەربگیرێتەوە.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ،سەلیم هەمزە، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندوه‌ ،لیژنەی یاسایی، داوای لە دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن كردووە، ئەو پەرلەمانتارانەی لە خولی نوێدا، متمانەیان وەرگرتوە و تائێستا دەستبەكار نەبوون، بگۆڕدرێن بە كەسانی دیكە، لەوانەش نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشو و سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر.

ئاماژەی بەوەشكردوه‌ ، بێدەنگبوون بەرامبەر ئەو كەسانەی دوای ساڵێك لە دەستپێكردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەران، كە تائێستا دەستبەكار نەبون و بەشداریی كۆبونەوەكان ناكەن، بۆ موجامەلەی سیاسییە و پێچەوانەی دەستور و یاسا و پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە.
329 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/8/2019 2:18:49 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ