هەواڵ
سوریا ڕێکەوتنەکەی تورکیا و ئەڕیکا قەبوڵ ناکات
 ئاڕاستە

حکومەتی سوریا ئەو ڕێککەوتنەی نێوان ئەمریکا و تورکیا بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و یەکپارچەیی خاکی سوریای ناو دەبات و ڕەتی دەکاتەوە.

سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕاگەیاندووە:بەهەموو شێوەیەک ڕێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بە دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا ڕەتدەکەینەوە و قبوڵی ناکەین، ئەو ڕێککەوتنە پێچەوانەی بنەما نێودەوڵەتییەکان و پێشێلکردنی یەکپارچەیی خاکی سوریاشە”.

ئەو سەرچاوەیە سەرەڕای داوا کردنی لەلایەنە کوردییەکان کە بچنە پاڵ حکومەتی سوریا بۆ پاراستنی وڵاتەکەیان،بۆ ئاژانسی سانا ئاشکرای کردووە:هەندێک لایەنی کوردیی بوونەتە ئامڕازێک بە دەستی ئەمریکا و تورکیاوە و لە پلانەکانیاندا دژی سوریا بەکاریاندەهێنن، بەڵام پێویستە هاونیشتیمانییە کوردەکان هاوشانی حکومەتی دیمەشق بوەستن و لەو بەرپرسیارێتییە مێژوویەدا ڕۆڵیان هەبێت”.

ھەروەھا وەزارەتی دەرەوەی سوریا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کردووە لەسەر ئەو هەوڵانە بۆ تێکدانی ئارامی ناوچەکە بێنەدەنگ.
 
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بە ڕێکەوتنیان کرد لە گەڵ ئەمریکا بەدروستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا و ناوەندێکی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی تورکیا و ئەمریکا پێکدەهێنی
940 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/8/2019 2:19:50 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ