هەواڵ
شۆڕش ئیسماعیل :خواستی هه‌مووانه‌ كورد هێـزێكی یه‌كگرتووی نیشتمانیی هه‌بێت
 ئاڕاستە

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌ینێت: "خواستی هه‌مووانه‌، كورد هێـزێكی یه‌كگرتووی به‌هێزی نیشتمانیی هه‌بێ و له‌كارنامه‌ی تازه‌ی وه‌زاره‌تدا، به‌پڕۆسه‌یه‌كی به‌رنامه‌ بۆ داڕیژراوی هه‌مه‌لایه‌نه‌، ئه‌و ئامانجه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین". 
ئه‌مڕۆ 8/8/2019 به‌رێز ( شۆڕش ئیسماعیل) وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی (سه‌ربه‌ست له‌زگین) بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق ( جه‌مال محمـد) سه‌رۆكی ئه‌ركان، له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل (رۆی) راوێژكاری باڵای هێزه‌كانی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر كۆبۆوه‌.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، پرسی به‌رنامه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ووردی گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا،هه‌روه‌ها  وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی به‌ریتانیای كرد، له‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامییان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی كوردستان.
 راشیگه‌یاند: به‌رده‌وامی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌قازانجی هه‌مووانه‌، به‌تایبه‌ت هێزی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی كوردستان. 
  راوێژكاری باڵای هێزه‌كانی به‌ریتانیاش ستایشی رۆڵی  به‌رێز وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی كرد له‌هه‌نگاوه‌ جدییه‌كانی بۆ ئه‌و پرسه‌و به‌شێوه‌یه‌كی پوخت وورده‌كاری پرۆسه‌كه‌ی تاوتوێ كردو ووتیشی: له‌هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌ییمان بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بین.
661 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/8/2019 2:20:36 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ