هەواڵ
‎سلێمانى ... دوو ئارایشتگا داخرا
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام

 
‎به‌هۆی نه‌بونى مۆڵه‌ت و پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت دوو ئارایشتگاى له‌سنورى له‌ناحیه‌ى تانجه‌رۆ داخست.
 
‎به‌پێى ڕاپۆرتێكى لیژنه‌ى ئارایشتگاكانى سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و نه‌بونى مۆڵه‌تى ته‌ندروستى و پیشه‌یى هه‌ردوو ئارایشتگاى ( لاهى و ناز ) له‌ناحیه‌ى تانجه‌رۆى شارى سلێمانى داخست.
 
‎له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ هه‌ردوو ئارایشتگاكه‌ سه‌ره‌ڕاى نه‌بوونى مۆڵه‌تى كاركردن پابه‌ندى مه‌رجه‌كانى ته‌ندروستى نه‌بوون و شوێنه‌كه‌یان له‌ڕوى ته‌ندروستیه‌وه‌ شیاوى هه‌ڵگرتنى موادى جوانكارى تێدا نیه‌، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ش شاگرده‌كانیان كارتى ته‌ندروستیان نیه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌مه‌رجه‌گرنگه‌كانى ته‌ندروستى بۆپاراستنى سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى ئه‌وخانمانه‌ى سه‌ردانى ده‌كه‌ن.
 
‎به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌ردوو ئارایشتگاى لاهى و ناز له‌ ناحیه‌ى تانجه‌رۆ داخرا تا ئه‌وكاته‌ی پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن ده‌بن.
810 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/8/2019 2:21:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ