هەواڵ
بۆ دابین کردنی بڕی پێویست کارەبا لەم وڵاتە دەکڕدرێت
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

عێراق بەمەبەستی دابین کردنی بڕی پێویستی کارەبا بۆ زۆربەی ناوچەکانی بڕیار دەدات کارەبا لە وڵاتی ئوردن بکڕێت.

 وەزارەتی کارەبای عێراق لەڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات:کۆمپانیای گشتی گواستنەوەی تەزووی کارەبا لە ناوەڕاستی عێراق رێککەوتنێکی لەگەڵ ئوردن واژۆکرد تایبەت بە بەستنەوەی تۆڕی تەزووی کارەبا.

روونیشی دەکاتەوە:بڕی پێویستی كارەبا بۆ زۆربەی ناوچەكانی وڵات دابین دەكرێت، بەتایبەتی لەڕێگەی هێڵی كەنداوی عەرەبیەوە كە توانای گواستنەوەی 1200 مێگاوات كارەبای هەیە.

لەوبارەیەوە ڕاشیگەیاندووە:سەرەتای مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە لە خاکی عێراقدا دەکرێ، جێبەجێکردنەکەشی ساڵ و نیوێکی پێویستە.
1017 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/8/2019 4:31:01 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ