هەواڵ
چه‌ند جۆرێك ڤیزا له‌لایه‌ن ئه‌م ولأته‌وه‌ بۆخه‌ڵكی هه‌رێم دابین ده‌كرێت
 ئاڕاستە

بەپێی نوسراوێکی فەرمی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە عێراق کە بەبۆنەی تێپەڕبوونی 80 ساڵ بەسەر پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان ژاپۆن و عێراق بڵاویکردووەتەوە، مژدەیەکیشی داوە بە هاووڵاتیانی عێراق وهه‌رێمی كوردستان.

باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە عێراق رایگەیاندوە :ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی عێراق داوایان کردووە، ڤیزای جۆراوجۆریان پێبدرێت تا سەردانی ژاپۆن بکەن، بەهۆی ئەو داواکارییە زۆرانەوە بریارمانداوە ڤیزای گەشتیاریی بە خەڵکی عێراق و هەرێمی كوردستان بدەین وه‌ئەوکەسانەی خواستی گەشتکردنیان هەیە بۆ وڵاتی ژاپۆن، دەتوانن لە رۆژی سێشەممەوە 20ی ئابی 2019 داواكاریی پێشكەش بكەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، کە باڵیۆزخانەکە ڤیزای دیپلۆماسیی، بانگهێشتنامەی خوێندن، مرۆیی دەدات بە هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان، هاوکات بڕیاریشە لە نێو نووسینگەی باڵیۆزخانەی یابان لە بەغدا و کونسڵخانەی ژاپۆن لە هەولێر ڤیزا بە هاووڵاتیان بدەن.
19756 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/17/2019 11:24:59 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ