هەواڵ
هەواڵی ئەمڕۆی ڕۆژنامەکان دەربارەی ڕۆشتنی نیمار چیە
 ئاڕاستە:کاوان عومەر
ڕۆژبەڕۆژ دەنگۆی جێهێشتنی پاریس سانجێرمان لەلایەن نیمارەوە بۆتە قسەو باسی ڕۆژنامە و میدیاکان و تائێستاش یەکلای نەبۆتەوە.

ڕۆژنامەی سپۆرت ئەمڕۆ نوسیویەتی ،  یانەی بەرشەلۆنە هەلی زیاتری لە بەردەستە بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ نیمار دا سیلڤا ، چونکە یانەی ڕیاڵ مەدرید نەیتوانیوە جەمیس ڕۆدریگز و گاریس بال بفرۆشێت.

هەروەها  ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپەرتیڤۆ دەڵێت ، پاش ئەوەی کۆوتینهۆ ڕویکردە یانەی بایرنمیونخ ، لە ئێستادا عوسمان دیمبلی دەبێتە یەکەم ئامانجی یانەی پاریس سانجیرمان لە مامەڵەی گەڕانەوەی نیمار بۆ بەرشەلۆنە.
1683 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/18/2019 12:25:44 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ