هەمەڕەنگ
توش بووانى قۆڵۆن به‌ته‌واوى به‌دوور بن له‌م خۆراكانه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
تووش بونت به‌ قۆڵۆن و بوونى ئازار له‌ سك و ریخۆڵه‌كاندا یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ باوه‌كانى ته‌ندروستى ، توش بووانى قۆڵۆن به‌ده‌ست هه‌وكردنى  ریخۆڵه‌كانیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن ، هه‌ر ئه‌م هه‌وكردنه‌شه‌ ده‌بێته‌ هۆى ئازارى توندى ناوسك و ریخۆڵه‌كان.

هه‌ربۆیه‌ كۆمه‌ڵێك خۆراك هه‌ن زیاتر ده‌بنه‌ ئازار و هه‌وكردنى ڕیخۆڵه‌كان به‌تایبه‌تى بۆ توش بووانى قۆڵۆن :-

دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ خواردنى ژه‌مى سووره‌كراو ، چونكه‌ هه‌وكردنى ریخۆڵه‌ زیاتر ده‌كات.
واز له‌خواردنه‌ خێرا  و ئاماده‌كراوه‌كان بهێنه‌ .
نابێت شیرى چه‌وور بخۆیت ، چونكه‌ هه‌وكردنى ریخۆڵه‌كان زیاد ده‌كات.
قاوه‌ و هه‌موو به‌رهه‌مه‌ نیسكافه‌ییه‌كان ده‌بنه‌ هۆى زیاتر دروست بوونى ئازار و هه‌وكردنى زیاترى قۆڵۆن.
هه‌تا ده‌توانى هیج خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك به‌گه‌رمى نه‌خۆیت ، چونكه‌ كار له‌ ریخۆڵه‌كانت ده‌كات و زیاتر ده‌بێته‌ هۆى ئازار و هه‌وكردنى ریخۆڵه‌ت.

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.

3640 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/18/2019 12:33:31 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ