هەواڵ
بڕیارێکی گرنگ لەسەر مەرزەکانی نێوان ھەرێم و ئێران دەردەکرێت
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ڕەزامەندی لەسەر بەنێو دەوڵەتی کردنی چەند مەرزێک لەنێوان ھەرێم و ئێران دەردەبڕێت و جێگیری پارێزگاری ھەڵەبجەش پشتی ڕاستی دەکاتەوە
‎لەڕاگەیەندراوێکدا کاوە شێخ عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بۆ كاروباری هونەریی ڕایگەیاندووە:،سەرۆكایەتی كۆماری ئیسلامی ئێران بەنوسراویان لە رۆژی 10-8-2019 رەزامەندی لەسەر بەفەرمیكردنی مەرزەكانی (كێلێ) و(شۆشمێ - تەوێڵە) و (شێخ ساڵح- پشتە) وەك مەرزی بازرگانی و گەشتیاری دەربڕیوە.

‎ڕاشیگەیاندووە:هەنگاوی داهاتوو گەیاندنی ئەو رەزامەندیەیە بەلایەنی پەیوەندیداری عیراقی و بەتایبەتی دەستەی دەروازە سنوریەكانی عیراق و بڕیارە لەئایندەیەكی نزیكدا هەردوو لایەنی عیراقی و ئێرانی كۆبونەوەیەكی هاوبەش لەسەر ئەو پرسە ئەنجامبدەن، چونكە بڕیاری كۆتایی لەدەسەڵاتی هەردوو حكومەتدایە".

‎کاوە شێخ عەلی ئاماژەی بەوەشکردووە:لەكۆبونەوەیان لە 8-8-2019 لەگەڵ شاندێكی كۆماری ئیسلامی ئێران، لایەنی بەرانبەر باسیان لەوەكردوە سەرۆكایەتی كۆماری وڵاتەكەیان بڕیاری داوە مەرزەكانی تەوێڵە و كێلێ و پشـتە بكرێنە فەرمی.

‎لەڕاگەیاندراوەکەدا ناوبراو ئەوەشی خستووەتەڕوو:داوای نوسراوی رەزامەندی ئێرانمان لەبارەی بە فەرمیكردنی مەرزەكان كرد بۆئەوەی هاوكار بین لە گەیاندنی بەلایەنی فەرمیی عیراق، هەربۆیە وێنەی نوسراوەكەیان بۆ ناردوین".
1337 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/18/2019 1:21:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ