هەواڵ
سەرۆكی ئەمریكا١٠٠ھەزار دۆلاری به‌ خشی
 ئاڕاستە

سەرۆكی ئەمریكا چارەكی یەكەمی مووچەكەی ئەمساڵی بەخشییە (نووسینگەی نەشتەرگەرانی ئەمریكی)  و بە نیازە چارەكی دووەمی موچەكەشی ببەخشێتە كەرتی پەروەردە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا چارەكی یەكەمی مووچەكەی بەخشیە (نووسینگەی نەشتەرگەرانی ئەمریكی) ئەم ھەنگاوە بووە دەروازەیەكی نوێ كە سەرۆكەكانی پێش خۆی نەیانكردووە لە كۆی ٤٠٠ ھەزار دۆلاری مووچەی ساڵانەكەی ١٠٠ ھەزاری ببەخشێت. 

سەرچاوەی میدیاكانی ئەمریكا ڕایانگه‌یاندوه‌ ترەمپ بە نیازە چارەكی دووەمی موچەكەشی ببەخشێتە كەرتی پەروەردە.

لە تویتێكدا ترەمپ ئەو ھەواڵەی خستەڕوو، ئەوەش دوای ئەوەی نووسینگەی نەشتەرگەرانی ئەمریكی ھەواڵەكەیان گەیاندە میدیاكان. 
دۆناڵد ترەمپ نووسیویەتی: من ١٠٠٪ی مووچەی سەرۆكایەتییەكەم ئەبەخشم و ٤٠٠ ھەزار دۆلاریشم گەڕاندەوە بۆ وڵاتەكەمان .

740 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/18/2019 2:47:29 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ