هەواڵ
بەم ھۆکارە کوڕێک دایکی خۆی دەخنکێنێت
 ئاڕاستە
بەھۆی ئەوەی توشبووی ماددە ھۆشبەرەکانە،کوڕێک تەمەن 20 ساڵان لە کرمانشان لەگەڵ دایکی کێشە دەکەوێتە نێوانیانەوە و لەئاکامدا دەیخنکێنێت

‎محەمەد ڕەزا ئامووی جێگری فەرماندی ئینتزامی پارێزگای كرماشان بۆئاژانسی هەواڵی فارسی ڕایگەیاندووە:ئەو ژنە تەمەنی نزیكەی ٥٠ ساڵانە و بە دەستی كوڕە ٢٠ ساڵانەكەی كوژراوە.

 ئەوەش بڵاوکراوەتەوە: کوڕەکە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كردووە و لە لێكۆڵینەوەكاندا وتوویەتی كە توشبووی مادە هۆشبەرەكانە و لەسەر ئەو بابەتە زۆر جار لەگەڵ دایكی كێشەی بووە و لە ئاكامدا دایكی خنكاندووە
1691 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/18/2019 3:08:48 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ