تەندروستی
ڕێژه‌ى شه‌كره‌ له‌ خوێندا چى له‌ قاچه‌كانت ده‌كات !
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
توش بووانى شه‌كره‌ له‌جۆرى یه‌كه‌م ،به‌ته‌واوى له‌شى تواناى به‌رهه‌م هێنانى ئه‌نسۆلینى نامێنێت ،یان زۆركه‌م به‌رهه‌م ده‌هێنێت هه‌ربۆیه‌ پێویستى به‌ده‌رزى ئه‌نسۆلین هه‌یه‌ كه‌له‌خۆى بدات تا گلوكۆز له‌خوێنیدا به‌رهه‌م بهێنێت .
به‌ڵام شه‌كره‌ له‌جۆرى دووه‌م ڕێگرى له‌له‌ش ناكات وه‌ك جۆرى یه‌كه‌م بۆ به‌رهه‌م هێنانى ئه‌نسۆلین ، هه‌ربۆیه‌ توش بووانى جۆرى دووه‌م ده‌توانن به‌ نیزامى خۆراكى ته‌ندروست ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ڕێژه‌ى شه‌كره‌دا بگرن و ڕزگاریان ببێت له‌م نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌ .
به‌ڵام توش بووانى شه‌كره‌ پێویسته‌ له‌وه‌ ئاگاداربن ڕێژه‌ى شه‌كره‌ى خوێن زۆرترین كاریگه‌رى له‌سه‌ر قاچ ده‌بێت ، هه‌تا ڕێژه‌ى شه‌كره‌ت به‌رز بێت قاچه‌كانت لاوازتر ده‌بن ، تا ده‌گه‌نه‌ ڕاده‌ى سڕ بوون و هه‌ستییان پێ ده‌كه‌یت كه‌ قاچت سڕ ده‌بێت .
به‌ڵام له‌وه‌ش خراپتر زۆرجار برین له‌ قاچت یان بنى پێت یان په‌نجه‌كانى قاچت توشى برین و هه‌ستیارى ده‌كاته‌وه‌ ، ئه‌گه‌رى زۆره‌ ئه‌گه‌ر زوو فریاى نه‌كه‌ویت و یان زوو چاره‌سه‌ر وه‌رنه‌گریت ئه‌و برینه‌ قوڵتر ببێته‌وه‌ و ڕه‌ش ببێت و بۆت ببڕنه‌وه‌ .
دابه‌زینى شه‌كره‌ش تواناى ڕۆشتنت ناهێڵێت و بێ هێزت ده‌كات هه‌ربۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ ئاستى شه‌كره‌ت ڕێك بخه‌یت و ده‌ستى به‌سه‌ردا بگیرێت .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
2093 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/19/2019 11:45:22 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ