ئابوری
ئەمریکا 2.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێران لەبازاڕەکان دورده‌خاته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند ، سەپاندنی سزاکانی وڵاتەکەی بەسەر ئێراندا 2.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئەو وڵاتەی لەبازاڕەکانی جیهان دورخستۆتەوە. 

مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (MSNBC)  رایگەیاند: سەپاندنی سزاکانی وڵاتەکەی بەسەر ئێراندا 2.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئەو وڵاتەی لەبازاڕەکانی جیهان دورخستۆتەوە. 

راشیگەیاند: حکومەتی وڵاتەکەی دڵنیایە لەوەی بەهەمان ستراتیژ بەردەوام دەبێت.

مانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردو حکومەتی ئەمریکا سزاکانی خۆی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە، ئەوەش پاش ئەوەی لەمانگی ئابی پێشوتر کشانەوەی خۆی لەرێکەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015 راگەیاندبو.

246 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/21/2019 9:10:19 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ