ئابوری
به‌غداد موچه‌ى مانگى 5 ده‌نێرێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
لەم دوو رۆژەدا حکومەتی بەغدا پشکی بوودجەی ئەم مانگە دەنێرێت بۆ هەرێم و سەرلەنوێ وەزارەتی دارایی دەستدەکات بەدابەشکردنی مووچەی ئەو وەزارەت و دەستانەی تا ئێستا مووچەی مانگی "پێنج" یان وەرنەگرتووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وه‌زاره‌تى داراییه‌وه‌ له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند:" لەم دوو رۆژەدا وەزارەتی دارایی عێراق ئەو بڕە داراییە دەنێرێت بۆ هەرێم کە بەهۆی کەموکوڕیەکەوە کە پەیوەستە بەرۆژانی جەژنی قوربانەوە دواکەوتووە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە شکرد: هەر لەگەڵ گەیشتنی بڕە پارەکە کە ٤٥٤ ملیار دینارە، سەرلەنوێ وەزارەتی دارایی دەستدەکاتەوە بەدابەشکردنی مووچەی ئەو وەزارەت و دەستانەی مووچەی مانگی " پێنج " یان وەرنەگرتووە.

مانگانە هەرێم لە ئێستادا ٨٨٤ ملیار دیناری دەوێت بۆ مووچەی مووچەخۆران بەبێ پاشەکەوت، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی ٤٥٤ ملیار دینار مانگانە دەنێرێت بۆ هەرێم بۆ پڕکردنەوەی ئەو پارەیەی دەدرێت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، هەروەها وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڕی ٤٣٠ ملیار دینار دابین دەکات بۆ وەزارەتی دارایی تا مووچەی پێبدرێت.
11872 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/21/2019 11:38:35 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ