ترافیک
له‌م واده‌یه‌دا جوانترین ژماره‌كانى ئۆتۆمبێل له‌ هه‌رێم ده‌فرۆشرێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
بڕیارە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوی داهاتوو ژمارە نایابەكانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هەڵەبجە لە زیادكردنی ئاشكرادا بفرۆشرێت.

كاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ لیژنەی باڵای فرۆشتنی ژمارە نایابەکانی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی پارێزگای هەڵەبجە لە كۆبوونەوەیەكدا رۆژی فرۆشتنی بۆ چەند ژمارەیەك بە شێوەی ئاشکرا دیاریكرد.

روونیشیكردەوە:بڕیار درا ڕۆژی 16ی 9ی 2019 تابلۆکانی ژمارە 1-9 بخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە و سەرجەم رێکارەکان بگیرێنەبەر بە مەبەستی فرۆشتنیان بە پێی یاسای ژمارە 32ی ساڵی 1986.

راشیگەیاند:لەو كۆبوونەوەیەدا كە بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی لیژنە و نوێنەری داواکاری گشتی وەک چاودێر بەڕێوەچوو، بڕیار درا كە رۆژانی بانگەواز بۆ زیادكردنەكە لە 25ی ئەم مانگە تا 15ی ئەیلولی داهاتوو بەردەوام بێت.

بڕیارە داهاتی فرۆشتنی ژمارە نایابەكانی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە هەڵەبجە بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری پارێزگاكە بەكاربهێنرێت.
334 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/22/2019 9:16:25 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ