ترافیک
كه‌لار:منداڵێك 2 ڕووداوى یه‌ك له‌دواى یه‌ك دروست ده‌كات
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند مێرمنداڵێك دوو رووداوی هاتووچۆی لە كەلار دروست كرد و بە هۆیەوە پیاوێك بریندار بوو.

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیانله‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ رایگەیاندووه‌: لە گەڕەكی سەركەوتنی شاری كەلار، مێرمنداڵیک بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان تیدا خۆی كێشا بە ئۆتۆمبێلێكی دیكەدا، دواتریش بە هۆی تیژڕەوییەوە پیاوێكی كرد بەژێرەوە و بریندار بوو.

لە راگەیەندراوەكەی هاتووچۆی گەرمیاندا هاتووە كە بریندارەكە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بۆ چارەسەركردن، بەڵام زانیاری زیاتری لەبارەی رووداوەكەوە بڵاونەكردووەتەوە.
1031 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/22/2019 9:19:37 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ