هەمەڕەنگ
بزانه‌ به‌زیاد بونى كێش و قه‌ڵه‌ویت توشى چى ده‌بیت !
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
كێشی زیاد و كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ له‌شدا هه‌روه‌ك ده‌زانین ته‌ندروست نییه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی تووشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كان، هاوكات كاریگه‌ری له‌سه‌ر باری ده‌روونی هه‌یه‌، به‌هۆی نارێكی له‌شولاره‌وه‌، بێگومان تا رێژه‌ی قه‌ڵه‌وی زیادبێت له‌ له‌شی كه‌سێكدا ئه‌گه‌ری تووشبوونی به‌م نه‌خۆشیانه‌ زیاتره‌:- 

*قه‌ڵه‌وی هۆكارێكه‌ بۆ نه‌خۆشی شه‌كره‌ و زیادبوونی رێژه‌ی كۆلیسترۆلی خوێن. 
*كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری هۆكارێكه‌ بۆ نه‌خۆشی مه‌ترسیداره‌كان وه‌ك شێرپه‌نجه‌. 
*ده‌بێته‌ هۆی به‌زربوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، هاوكات نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و خوێن به‌ره‌كان.
 *گرفت دروستده‌كات بۆ منداڵبوون، به‌تایبه‌ت ئه‌و خانمانه‌ی خودی خۆیان هێلكه‌دانیان لاوازه‌ یان كێشه‌یان له‌ هۆڕمۆنیاندا هه‌یه‌. 
*ته‌نگه‌نه‌فه‌سی دروست ده‌كات له‌ هه‌ناسه‌داندا، هاوكات كه‌سی قه‌ڵه‌و تووشی ئازاری ماسولكه‌كان ده‌كات به‌تایبه‌ت كاتێك زۆر به‌پێ ده‌ڕوات به‌هۆی قورسی جه‌سته‌ییه‌وه‌.
1075 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/22/2019 11:46:28 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ