هەمەڕەنگ
چوار جۆر له‌ماكیاژدا به‌رده‌وام به‌كارى مه‌هێنه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌گشتى  خانمان ئاره‌زووى خۆ جوان كردن و به‌كارهێنانى ماكیاژ ده‌كه‌ن ، به‌ڵام پێویسته‌ له‌وه‌ شاره‌زا بیت چۆن و چى كاتێك ماكیاژ ده‌كه‌یت ، چونكه‌ زۆر ماكیاژ زیان به‌ پێست ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌گه‌رى زۆره‌ كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر ڕوخسارت به‌جێ بهێڵێت.
پێویسته‌ ئه‌م جۆره‌ ماكیاژانه‌ رۆژانه‌ به‌كارى نه‌هێنیت، چونكه‌ به‌رده‌وام به‌كارى بهێنیت توشى زیانت ده‌كاته‌وه‌ :- 
 *كرێم ئه‌ساسێك كه‌ فول كه‌ڤه‌ر بێت، راسته‌ ته‌واوی عه‌یب و نیشانه‌كانی رووخسار داده‌پۆشێت، به‌ڵام پێست ماندووده‌كات، پێویسته‌ هه‌موو رۆژێك به‌كارنه‌هێنرێت. 
*پرایمه‌ر، یه‌كێكه‌ له‌ پێكهاته‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ماكیاژكردن، رۆڵی هه‌یه‌ له‌ داپۆشینی كێشه‌كانی رووخسار، به‌ڵام به‌كارهێنانی به‌ به‌رده‌وامی زیان به‌ كونیله‌كانی پێست ده‌گه‌یه‌نێت. 
*ئه‌و ماكیاژانه‌ی دژه‌ ئاون، به‌تایبه‌ت ئایله‌نێر و ماسكارا، راسته‌ دره‌نگ ده‌ڕوات، به‌ڵام زیان به‌ پێست و برژانگه‌كان و پێستی ده‌وری چاوه‌كانت ده‌گه‌یه‌نێت، باشتره‌ بۆ بۆنه‌ی تایبه‌ت به‌كاریبهێنیت. *جێگیركه‌ری ماكیاژ، بێگومان گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ماكیاژه‌كه‌ت بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام كونیله‌كان ده‌گرێت و زیان به‌ پێست ده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ به‌رده‌وام به‌كارنه‌هێنرێت.

611 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/24/2019 1:02:59 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ