هەمەڕەنگ
دایكان و باوكان چۆن یارمه‌تى منداڵه‌كانیان بده‌ن تا یارى بكه‌ن !
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ڕۆژانه‌ منداڵ پێویستى به‌یارى كردن و به‌سه‌ر بردنى كاتێكى خۆشه‌ له‌گه‌ڵ چوارده‌وورى و یان له‌گه‌ڵ منداڵى ته‌مه‌نى خۆى .

پزیشكان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن منداڵ زۆر پێویستى به‌یارى كردن هه‌یه‌ ، چونكه‌ گه‌شه‌ى مێشك و ده‌ماخى ده‌جوڵێنێت .
هه‌ربۆیه‌ دایكان و باوكان ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ن بۆ دڵ خۆشى منداڵه‌كانیان ، منداڵیش به‌یارى كردن و گه‌مه‌كردن هه‌ست به‌دڵ خۆشى ده‌كات ، بۆیه‌ ڕێگرى له‌منداڵه‌كه‌ت بۆ یارى كردن و به‌سه‌ربردنى كاتێكى خۆش له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نى خۆى .
سووده‌كانى یارى كردنى منداڵ :-
منداڵ ئێسك و ماسولكه‌ى به‌هێز ده‌بێت به‌ یارى كردن و جووڵه‌ كردن .
منداڵ له‌ یارى كردندا تواناى جه‌سته‌ى و ده‌روونى و مێشكى به‌كارده‌هێنێت .
بیركردنه‌وه‌ى ده‌جوڵێنێت .
هه‌ست به‌ بوونى خۆى و دڵ خۆشى ده‌كات .
زیاتر متمانه‌ى به‌خۆى ده‌بێت .
262 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/25/2019 11:45:47 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ