تەندروستی
ئه‌م هۆكارانه‌ ده‌بنه‌ ساردبوونه‌وه‌ى جووت بوونى هاوسه‌ران
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى به‌رازیلى باس له‌چه‌ندین خاڵى گرنگى نێوان هاوسه‌ران ده‌كات كه‌ هۆكارێكه‌ بۆ سارد بوونه‌وه‌یان له‌ ئه‌نجامدانى كردارى جووت بونیان و سارد بونیان له‌كردارى سێكس و  دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌یه‌كترى ، دیاره‌ ئه‌م ساردییه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند هۆكارێك .

له‌خواره‌وه‌ ئه‌و خاڵانه‌ ده‌خه‌ینه‌ ڕوو كه‌واله‌ هاوسه‌ران ده‌كات سارد ببنه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدانى كردارى سێكس و جووت بونیان :-
شه‌ڕ و ناكۆكى نێوانیان : كاریگه‌رى خراپ دروست ده‌كات به‌تایبه‌ت لایه‌نى حه‌ز و ئاره‌زوو له‌ پیاواندا به‌ته‌واوى كز ده‌كات .
به‌ كارهێنانى داو و ده‌رمان : ئه‌و هاوسه‌رانه‌ى ڕۆژانه‌ داو و ده‌رمانى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى ده‌خۆن ڕووبه‌ڕووى لاواز بوونى كردارى جووت ده‌بنه‌وه‌ .
خه‌مۆكى و دوودڵى و بێتاقه‌تى : توش بونى هاوسه‌ران به‌ خه‌مۆكى توش بونیه‌تى به‌ بێزاربوون له‌ هاوسه‌ر و نزیك بوونه‌وه‌ى .
شه‌رم : بوونى شه‌رم له‌هاوسه‌راندا هۆكارێكه‌ بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌یه‌كترى .
نه‌مانى سه‌ره‌نج ڕاكێش: نه‌مانى سه‌ره‌نج ڕاكێش  به‌رامبه‌ر به‌یه‌كترى له‌نێوان هاوسه‌راندا هۆكارێكه‌ بۆ نزیك نه‌بوونه‌وه‌یان .
گۆڕانى هۆرمۆن : گۆرانكارى له‌هۆرمۆندا زۆرجار توشى لاوازى سێكسیت ده‌كاته‌وه‌ .
خووى پیاوان : نهێنى خووى پیاوان ، ئه‌نجامدانى خووى نهێنى له‌ پیاواندا هۆكارێكه‌ واى لێ ده‌كات بێ بوونى هاوسه‌ره‌كه‌ى حه‌ز و ئاره‌زووى خۆى تێر بكات .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
4283 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/25/2019 11:48:24 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ