هەواڵ
تەندروستی:پێداویستییەكانی مانەوەی نەخۆش لەنەخۆشخانە دابین دەكات.
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
تەندروستی سلێمانی پێداویستییەكانی مانەوەی نەخۆش بۆ نەخۆش و كەسوكاریان لەنەخۆشخانەی شار دابین دەكات.
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند: لەپێناو زیاتر كارئاسانی بۆ نەخۆشەكان و كەسوكاریان نەخۆشخانەی شار سەرجەم پێداویستییەكانی ئوتێلەوانی بۆ نەخۆش دابین دەكات كە پێكهاتووە لە(سەرین ، بەتانی ، چەرچەف ، نەعل) كەتەواوی ئەم پێداویستیانە بەشێوەیەكی تەندروست دروستكراون.

هاوكات ئومێد هیدایەت بەڕێوبەری كارگێڕی لەنەخۆشخانەی شار لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی ( تەندروستی)ڕایگەیاندووە: بەهۆی قەیرانی دارایی پێشتر نەخۆش سەرجەم ئەو پێداویستیانەی لەگەڵ خۆی دەهێنا، بەڵام بەبڕیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەسەر بودجەی گەشەپێدان هەوڵدرا پێداویستی ئوتێلەوانی لەنەخۆشخانەی شار بەشێوازێكی باش و تەندروست دابین بكرێت".

ڕاشیگه‌یاندووه‌:لەئەمڕۆوە ڕێگە نادرێت هاوڵاتیان لەكاتی هاتنیان بۆ نەخۆشخانەی شار هیچ پێداویستییەكی وەك سەرین و بەتانی و چەرچەفیان پێ بێت و لەنەخۆشخانە بۆیان دابین دەكرێت و سەرجەمیشیان نوێن و دڵنیان لەپاك و خاوێنیان.
319 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/26/2019 3:53:59 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ