هەواڵ
به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان موبایله‌كانیان بكوژێننه‌وه‌ سزاده‌درێن
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار بەڕێوەبەرە گشتییەکان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌  كه‌ لەکاتی دەوامی فەرمیدا مۆبایلەکانیان نه‌كوژێننه‌وه‌،به‌پێچه‌وانه‌وه‌ توشی لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە دەبن.

ئەمڕۆ 26-8-2019 لە نووسراوێکدا ئەحمەد حەمید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکە ڕایگه‌یاندووه‌: لە ماوەی رابردوودا هەست بەوە کراوە بەڕێوەبەرە گشتییەکان لەکاتی دەوامی فەرمیدا مۆبایلەکانیان کوژاندووەتەوە و ئەمەش وایکردووە هەندێک کاری خێرا و واجبی جێبەجێکردن دوابکەوێت و پەکی بکەوێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌: کە بەڕێوەبەرە گشتییەکان ئەگەر لەسەریان سەلمێندرا مۆبایلەکانیان لە کاتی دەوامی فەرمیدا کوژاندووەتەوە ئەوا دوچاری لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە دەبنەوە
521 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/26/2019 4:29:40 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ