هەواڵ
له‌ داهاتوویه‌كى نزیكدا نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ له‌م شاره‌دا ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
له‌باره‌ى پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان،سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت: هەر کەموکورتییەک هەبێت، پەیوەندیی بە کەمیی بودجەوە هەیە و له‌داهاتوویه‌كی نزیكیشدا نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قام و كۆڵانه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.
كوێستان ئه‌كره‌م سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌كۆنفرانسێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: هه‌میشه‌ له‌خه‌می ئه‌وه‌داین خزمه‌تی هاوڵاتیه‌كانی خۆمان بكه‌ین، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دوایدا قه‌یرانی دارایی هۆكاری سه‌ره‌كی په‌ككه‌وتنی پڕۆژه‌كان  و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قام و كۆڵان و شوێنه‌كان بووه‌.
وتیشى:تائێستا هەر كەمتەرخەمییەك هەبووبێت لەئێمەدا لەڕووی خزمەتگوزارییەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە، بۆ نەبوونی بودجە و قەیرانی دارایی دەگەڕێتەوە، لە ساڵانی ڕابردوودا نەتوانراوە پرۆژەكان وەك پێویست بكرێت، شەقامە سەرەکییەکان ماوەی ١٠ ساڵە هیچ چاککردنەوەیەکی بۆ نەکراوە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد:له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قام و كۆڵانه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، به‌وشێوه‌یه‌ی خۆمان پلانمان بۆداناوه‌ و ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ین
370 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/26/2019 4:32:06 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ