هەمەڕەنگ
بزانه‌ خواردنى ته‌ماته‌ به‌توێكڵه‌وه‌ چه‌ن به‌سووده‌ !
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
توێژینه‌وه‌یه‌كى به‌ریتانى كه‌له‌ یه‌كێك له‌ زانكۆكانى ئه‌نجام دراوه‌ باس گرنگى توێكڵى ته‌ماته‌ ده‌كات كه‌ چه‌ند گرنگه‌ بۆ ته‌ندروستى ، ده‌رمانێكی تازه‌ی لێ  به‌رهه‌م ده‌هێنرێت له‌ توێكڵی ته‌ماته‌ له‌ توانایدا هه‌یه‌، رێژه‌ی كۆڵستڕۆڵ له‌ خوێندا كه‌م بكاته‌وه‌.
ماده‌ی (ئاتیرۆنون) له‌ توێكڵى ته‌ماته‌ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت  ، زۆر چالاكتره‌ له‌وه‌ی پێشتر پزیشكه‌كان پێناسه‌یان كردووه‌ و بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌رزبوونه‌ی رێژه‌ی كۆڵستڕۆڵ به‌ تایبه‌تی جۆری LDL ی زیانبه‌خش به‌كاریان ده‌هێنا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه‌  ئه‌م ده‌رمانه‌ (ئاتیرۆنون) له‌ توانایدا هه‌یه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئۆكسیدی چه‌وری زیان به‌خش له‌ خوێندا، كه‌ ره‌نگه‌ له‌ ماوه‌ی 8 هه‌فته‌دا سفری بكات.
هه‌ربۆیه‌ ڕۆژانه‌ ته‌ماته‌ زۆر بخۆن و توێكڵى لێ مه‌كه‌نه‌وه‌ ، به‌ڵام هه‌وڵ بده‌ ته‌ماته‌ى شیرین نه‌خۆیت ، جگه‌ له‌وه‌ى كۆلیسترۆڵ داده‌به‌زێنێت ، به‌ڵكو چه‌وورى ورگ و له‌شیش داده‌به‌زێنێت و كێشى له‌شیش كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .
722 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/28/2019 12:07:11 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ