هەواڵ
تائێستاش له‌زۆنى زه‌رد كادرانى یه‌كێتى باجى حزبى بونیان ده‌ده‌ن
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

له‌ زۆنى زه‌رد كادرانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان باجى حزبى بونیان ده‌ده‌ن و له‌و چوارچێوه‌یه‌ش مفه‌وه‌زێكى پۆلیسى زاخۆ كه‌ یه‌كێتییه‌ له‌لایه‌ن ئاسایشى پارتییه‌وه‌ كیشه‌ى بۆ دروست كراوه‌ و ماوه‌ى زیاتر له‌ دوو مانگه‌ له‌به‌ندیخانه‌دایه‌.

برایه‌كى هارون تایبه‌ت بۆ ئاڕاسته‌ وتى:به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا براكه‌م له‌ كاتى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا رێگرى كرد له‌ ته‌زویر كردن له‌ لایه‌ن كادرانى پارتییه‌وه‌،له‌كاته‌وه‌ به‌رێوه‌به‌رى ئاسایشى زاخۆ ناسیه‌وه‌ و به‌دواداچونى له‌سه‌ر كرد،بۆى ده‌ركه‌وت ئه‌و پارتى نییه‌ بۆیه‌ یارمه‌تى نه‌داون.

وتیشى:چه‌ندین جار داوامان لێكراوه‌ و داوا له‌ هارون كراوه‌ ببینه‌ پارتى به‌ڵام ڕه‌تمان كرده‌وه‌ به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندینجار كێشه‌ى بۆ دروست كرا تا كۆتاجار له‌شه‌ودا و له‌ كاتى ده‌وام چوونه‌سه‌رى و ویستیان بیڕفێنن به‌ڵام براكه‌م خۆى له‌ ده‌ستیان ڕزگار كرد.

ئه‌و برایه‌ى هاروون ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد:ئه‌وان تۆمه‌تیان بۆ دروست كردووه‌ و پێیان وتووه‌ هه‌ندێك په‌یج له‌لایه‌ن تۆوه‌ به‌رێوه‌ ده‌برێت كه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئاسایش،ئه‌ویش ڕه‌تى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ستى ئه‌وى تیا بێت و پاشان خۆى ڕاده‌ستى پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوان كرد و ئه‌وانیش به‌پێی ماددەی 2ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنده‌ستبه‌سه‌ریان كرد و بۆ ماوه‌ى 10 رۆژ له‌ زیندانى تاكه‌كه‌سیدا بوو بێ ئه‌وه‌ى بتوانین بیبینین، پاشان كتابه‌كه‌ى ڕه‌وانه‌ى دادگاى دهۆك كرا.

روونیشى كرده‌وه‌:بۆ ماوه‌ى زیاتر له‌ دوو مانگه‌ هارونى برام له‌ به‌ندیخانه‌یه‌ و به‌رده‌وام دادگاییكردنه‌كه‌ى دوا ده‌خرێت.

هارون رەشید ئەمین،له‌ دایبوى 1989یه‌ و  دەرچوی خولی رێپێدراوە لە كولێجی پۆلیسی سلێمانی، دواى ته‌واو كردنى خوله‌كه‌شى ماوه‌ى 1 ساڵ له‌ سلێمانى ده‌وامى كردووه‌،كه‌ دواتر چووه‌ته‌وه‌ بۆ زاخۆ

781 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/28/2019 3:19:54 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ