هەواڵ
هۆكارى لابردنى كه‌پره‌كانى كاسبكارانى سه‌رشاخى گۆیژه‌ ئاشكراده‌كرێت
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

شاره‌وانى سلێمانى هه‌موو ئه‌و كاسبكارانه‌ى بێ مۆڵه‌ت له‌ سه‌ر شاخى گۆیژه‌ و شوێنه‌گشتییه‌كان كار ده‌كه‌ن لاده‌بات و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ بوونه‌ته‌ هۆى بێزاركردنى هاوڵاتییان و ناشرین كردنى سیماى شار چونكه‌ له‌سه‌ر ڕێنماییه‌كانى شاره‌وانى كاره‌كان ئه‌نجام ناده‌ن.

ئارى عوسمان سه‌عید لێپرسراوى به‌شى زیاده‌ڕه‌وى له‌سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى تایبه‌ت بۆ ئاڕاسته‌ ڕایگه‌یاند:هه‌ركه‌سێك كه‌پرێك بۆ كاركردن داده‌نێت له‌ شوێنێك پێویسته‌ پێش وه‌خته‌ مۆڵه‌ت له‌ شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌ شێوه‌یه‌كى جوان بێت و له‌سه‌ر ڕێنماییه‌كانى شاره‌وانى پاك و خاوێنى شوێنه‌ بپارێزن و شوێن و ستایلێكیان بۆ دیاری بكرێت.

وتیشى: ناكرێت هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت له‌سه‌ر جاده‌ و شۆسته‌ عاره‌بانه‌ دابنێت و كار بكات بۆیه‌ چى له‌سه‌ر شاخ بێت یان له‌ ناو شار و شوێنه‌ گشتییه‌كان كه‌سێك كه‌ كار بكات ده‌بێت مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت چونكه‌ زۆرجار ئه‌و كه‌سانه‌ بوونه‌ته‌ مایه‌ى بێزارى هاوڵاتییان به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى ده‌نگى گۆرانى و هه‌روه‌ها نارێك و پێكى له‌ شێوازى دانانى عاره‌بانه‌ و كه‌ره‌سته‌كانیان.

لێپرسراوى به‌شى زیاده‌ڕه‌وى شاره‌وانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد:ئه‌و كه‌پرانه‌ى سه‌ر شاخی گۆیژه‌ كه‌ لابراون بێ مۆڵه‌ت بوون و پێش وه‌خت چه‌ندینجار ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌،به‌ڵام ئه‌وانه‌ى تر كه‌ مۆڵه‌تیان هه‌یه‌ هه‌ر ماون له‌ جێگایانه‌.

3917 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/28/2019 3:45:08 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ