هەمەڕەنگ
به‌ته‌واوى خۆت له‌ كه‌م خوێنى ڕزگاربكه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
كه‌م خوێنیی یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ باوه‌ ته‌ندروستییه‌كان  و گه‌لێ جۆری هه‌یه‌ و له‌هه‌موویاندا ژماره‌ی خڕۆكه‌سوره‌كانی خوێن كه‌مده‌كات، كه‌ گواستنه‌وه‌ی خۆراك و ئۆكسجین بۆ به‌شه‌ جیاوازه‌كانی له‌ش ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ .

هه‌ندێ ئامۆژگاری ده‌خه‌ینه‌ ڕوو ، تا به‌دوور بیت له‌توش بونت به‌ كه‌م خوێنى و یان باشترین ڕێنمایى بۆ توش بووانى كه‌م خوێنى چییه‌ ؟ 

1 - بڕێكی زۆرتری ئه‌و خۆراكانه‌ بخۆ، كه‌ مادده‌ی ئاسنیان تێدایه‌: وه‌ك سه‌وزه‌ ڕه‌نگ سه‌وز و گه‌ڵاداره‌كان، جگه‌ر، گۆشتی سوری بێ چه‌وری، نیسك، پاقله‌مه‌نییه‌كان.
2- راسته‌وخۆ دوای نانخواردن، چاو و قاوه‌ مه‌خۆره‌وه‌. ئه‌م دوانه‌ راسته‌وخۆ ده‌بنه‌ هۆى  هه‌ڵمژینی مادده‌ی ئاسن له‌ ڕیخۆڵه‌كاندا. بۆیه‌ باشتره‌ یه‌ك بۆ دوو كاتژمێر دوای نان چا و قاوه‌ نه‌خۆیته‌وه‌.
3- زیاتر به‌كارهێنانی ئه‌و خواردنانه‌ی ڤیتامین بی 12یان زۆره‌: جگه‌ر، گورچیله‌، ماسیی چه‌ور، هێلكه‌، كه‌ره‌.
4- زیاتر خواردن و خواردنه‌وه‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی ڤیتامیان سییان زۆره‌: لیمۆ، پرته‌قاڵ، كێوی، قۆخ. ڤیتامین سی یاریده‌ی هه‌ڵمژینی مادده‌ی ئاسن ده‌دات له‌ڕیخۆڵه‌كاندا.
زیاتر خواردنی فۆلیك ئه‌سید: سپێناخ، كه‌له‌رم، گوڵه‌به‌ڕۆژه‌، ترێ، مۆز، ته‌ماته‌.
هه‌ریه‌كه‌ له‌مانه‌ گرنگى ته‌واوى پێ بده‌ و ڕۆژانه‌ به‌رده‌وام به‌له‌سه‌رى تا دووچارى كه‌م خوێنى نه‌بیته‌وه‌ .
3373 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/29/2019 10:38:56 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ