ئابوری
هه‌فته‌ى داهاتوو موچه‌ى مانگى 6 دابه‌شده‌كرێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش ئاشكرا كراوه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
ئامادەکارییەکان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش  دەست پێ کردووە و هەفتەی داهاتوو دابه‌شده‌كرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران لەلایەن گەنجینەكانەوە وردبینی كراوە و دراوەتە وەزارەتی دارایی، پاشان دەنێردرێتەوە بۆ گەنجینەكان و بەپێی خشتەی مووچە، مووچەی هەر وەزارەت و فەرمانگەیەك دابەش دەكرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد:لە ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتووەوە 4ی 9ی 2019، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش دەکرێت و وەزارەتی پێشمەرگە یەکەم وەزارەت دەبێت کە موچە وەربگرێت.
12013 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/29/2019 12:04:50 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ