هەواڵ
پۆلیسى سلێمانى گه‌نجه‌ بێ سه‌روشوێنه‌كه‌ ده‌دۆزێته‌وه‌
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
دواى ئه‌وه‌ى بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ گونجێكى كوردى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌ سلێمانى بێسه‌روشوێنه‌،پۆلیسى سلێمانى ده‌ڵێت:ئه‌و گه‌نجه‌ به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به‌ وڵاتانى ئه‌وروپا رووى له‌ وڵاتى توركیا كردووه‌.

راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە وێنه‌یه‌كى دەست ئاراسته‌ کەوتوە،ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: لەهەواڵێكی پەیجی ڕوداو لە ڕۆژی 29-8-2019 ، كەوێنەیەكی دەست بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی كەوتووە  ، دەڵێت كە هاوڵاتییەكی دانیشتوی شاری سنە كە بەمەبەستی كاردن سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە لەشاری سلێمانی بووەو ویستویەتی بچێتە شاری هەولێر بەڵام هەفتەیەكە بێسەرو شوێنە.

ڕاشیگه‌یاندووه‌:بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز عەمید ئاسۆ شێخ تەها ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی بۆ هۆكاری دیارنەمانی ئەو هاوڵاتییە دەستپێكردوو و دوای هەوڵ و ماندووبونێكی زۆر زانرا كە هاوڵاتی ( نەوید محەمەد دییە )تەمەن 35 ساڵ دانیشتوی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕوی لەوڵاتی توركیا كردووەو بە مەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا .
8432 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/31/2019 2:01:13 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ