ئابوری
دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
 هەفتەی داهاتو دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات و سەرەتاش موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت.

به‌ پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ده‌ست ئاراسته‌ كه‌وتووه‌ ، بریاره‌ رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/٥ موچەی مانگی شەشی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش بکرێت.

هه‌ر به‌ پێى زانیارییه‌كان ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/٨ موچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/٩ پشوی فەرمیە موچەی هیچ وەزارەتێك دابەش ناکرێت.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/١٠ موچەی وەزارەتی پەروەردە و ڕۆژی چوارشەممە ٢٠١٩/٩/١١ موچەی وەزارەتی دارایی و ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/١٢ موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت".

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا هەشت موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها پێنج موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.
3017 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/1/2019 9:10:33 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ