ترافیک
58 كه‌س بوونه‌ قوربانی ڕووداوى هاتوچۆ
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
له‌ ئه‌نجامى 24 رووداوى هاتوچۆدا له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان 58 كه‌س بوونه‌ قوربانى.

به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 1 ى 9 ى 2019 له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانییه‌وه‌ به‌ "میلله‌ت" دراوه‌، له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوودا له‌ سنورى ناوچه‌كانى پارێزگاى سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌ڕین 24 رووداوى هاتوچۆ روویانداوه‌.

له‌ ئه‌نجامى ئه‌و 24 رووداوه‌ هاتوچۆیه‌ى له‌ سنورى سلێمانى و گه‌رمیان و راپه‌ڕین روویانداوه‌، 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 53 كه‌سیش برینداربوون.

6482 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/1/2019 10:35:11 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ