هەواڵ
مه‌سعود بارزانى په‌شیمانه‌ له‌ 31ى ئــاب
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
مەسعود بارزانی له‌ چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوى 31ى ئاب، ده‌ڵێت: ئینشاڵا نەوەكانی ئایندەمان تووشی ئەو ڕۆژە ڕەشانە نابن و خۆزگە دەكرا لە میژوودا بسڕایەوە.
بارزانى له‌و چاوپێكه‌وتنه‌یدا كه‌ له‌ساڵی 2011 ئەنجامی داوە لەگەڵ ڕۆژنامەی (اعتماد)ـی چاپی ئێرانی و له‌لایه‌ن عیرفان قانعی كراوه‌ باس له‌ ڕووداوى 31ى ئاب ده‌كات.
هاوكات ئەو چاوپێكەوتنە له‌لایه‌ن ڕۆژنامەی ئاوێنە وەرگێردراوەته‌ سەر زمانی كوردی و بەشێكی لەو گفتوگۆیەی لە ساڵی 2016دا  بڵاوكردۆتەوە.
تێیدا مەسعود بارزانی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات:ئامادەیە لەسەر ئەو ڕووداوە دادگایی بكرێت و ئەو شەڕە بە زیانی كورد شكاوەتەوە
له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى رۆژنامه‌كه‌دا پرسیارێكى لێ ده‌كرێت سەبارەت بە ڕەخنە و داوەری مێژوو دەربارەی ئێوە و ئەو ڕووداوە تاڵە چ بنووسین؟ بارزانیش وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت: سەبارەت بەوەی كردوومە ویژدانم ئاسوودەیە و بە باوەڕەوە لەپێناو كورد و كوردستان كردوومە، ئیتر مێژوو هەر داوەرییەك دەیەوێت با بیكات، هەرچییەك دەنووسرێ گرنگ نییە، ناخوازم ئەو ڕۆژگارە تاڵە دووبارە ببێتەوە و دەبێت هەوڵ بدەین تەنانەت ئاماژەشی پێ نەكەین و ئەو ڕابردووەمان فەرامۆش بكەین، كە ئینشاڵا نەوەكانی ئایندەمان تووشی ئەو ڕۆژە ڕەشانە نابن و خۆزگە دەكرا لە میژوودا بسڕایەوە.
6267 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/1/2019 4:42:57 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ